برای دكتۆر وشیار: لەبارەی ئاشکرابوونی بكوژانی براکەم هەواڵی دڵخۆشکەر بەڕێوەیە

برای دكتۆر وشیار: لەبارەی ئاشکرابوونی بكوژانی براکەم هەواڵی دڵخۆشکەر بەڕێوەیە
بەڕێوەبەری ئاسایشی هەولێر رایگه‌یاند "لێکۆڵینەوەکان لە دۆسیەی کوشتنی د. وشیار ئیسماعیل، هەنگاوی زۆر باشیان بڕیوە و لە داهاتووێکی نزیکدا بکوژانی بۆ رای گشتی ئاشکرا دەکەین".
تاریق نووری، بەڕێوەبەری ئاسایشی هەولێر بە رووداوی راگەیاند "لە دۆسیەی کوشتنی د. وشیار ئیسماعیل چەند سەرەداوێکی گرنگمان دەستکەوتووە و لێکۆڵینەوەکان هەنگاوی زۆر باشیان بڕیوە، لە داهاتووێکی نزیکدا بکوژەکان ئاشکرا دەکەین".

رۆژی یەکشەممە 27-11-2016، مەلا ئیحسان رێكانی، سەرۆكی لقی یەكێتی زانایانی دهۆك لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند "دوو كەس بەتۆمەتی كوشتنی د. وشیار ئیسماعیل لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە دەستگیركراون".

هاوكات دیار گۆران، برای د. وشیار بە هه‌مان سه‌رچاوه‌ی گوت "لەلایەن ئاسایشەوە پێی راگەیێندراوە لەبارەی ئاشکرابوونی بكوژانی براکەی هەواڵی دڵخۆشکەر بەڕێوەیە".

وشیار ئیسماعیل، مامۆستای ئایینی و کادیری باڵای یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان، شەوی 22-11-2016 لە ماڵەكەی خۆیدا لە هەولێر کوژرا، رووداوەكەش كاردانەوەی زۆر فراوانی لێكەوتەوە.
PAYAMNER -
Top