نێچیرڤان بارزانی: پێویسته‌ لایه‌نه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان ده‌ست به‌ گفتوگۆ بكه‌ن

نێچیرڤان بارزانی: پێویسته‌ لایه‌نه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان ده‌ست به‌ گفتوگۆ بكه‌ن
نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان داوای كۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی بۆ چارەسەری كێشە سیاسی‌و ئابوورییەكان كرد.

نێچیرڤان بارزانی ئەمڕۆ یەك شەممە 27/11/2016 لەمیانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی رایگەیاند، دەبێت لایەنە سیاسییەكان لەسەر بنەمای دەستپێشخەرییەكەی مەسعود بارزانی كۆبوونەوە بكەن‌و رێگەچارە بۆ كێشەكان بدۆزنەوە.

نێچیرڤان بارزانی راشیگەیاند، "هیوادارم لایەنەكان دەست بەگفتوگۆ بكەن‌و كێشە سیاسی‌و ئابوورییەكانی هەرێم چارەسەربكەن، چونكە تەنیا بەگفتوگۆ كێشەكان چارەسەردەبێت".

سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لەبارەی سەردانەكەی هەفتەی رابردووی بۆ توركیا ئاشكرایكرد، كە لەگەڵ سەرۆك كۆمارو سەرۆك وەزیرانی توركیاش باسی دۆخی سیاسی ناوچەكەو پرسی دەستگیركردنی هاوسەرۆكان‌و پەرلەمانتارەكانی پارتی دیموكراتی گەلان هەدەپەی لەگەڵ كردوون.
PAYAMNER -
Top