عێراق 77 ملیار دۆلار قه‌رزاری هه‌رێمه
په‌رله‌مانتارى كورد نه‌جیبه نه‌جیب، ئه‌ندامى لیژنه‌ى ئابوورى به ماڵپه‌رى سۆمه‌رییه نیوزى ڕایگه‌یاند: هه‌رێمى كوردستان كێشه‌ى له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى عێراقی فیدڕاڵ‌دا هه‌یه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ڕۆژانه‌ش 550 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ڕاده‌ستى كۆمپانیای سۆمۆ بكات، له‌گه‌ڵ داهاتى گومرك، حكوومه‌تى فیدڕاڵ ئه‌وه‌نده پاره نادات به‌شى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران بكات و گوتیشی: مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و پێشمه‌رگه و شایسته داراییه‌كانى چاودێری كۆمه‌لایه‌تی له هه‌رێمى كوردستان ده‌گاته 890 ملیار دینار له مانگێكدا، ئه‌وه‌ى حكوومه‌تى به‌غدا ده‌یدات كه‌متره له یه‌ك له‌سه‌ر چوارى ئه‌و پاره‌یه.
جه‌ختیشی كرده‌وه، كه :" زیاتر له 77 ملیار دۆلارى هه‌رێمى كوردستان، لاى حكوومه‌تى فیدڕاڵه، ڕازیش نین به پشكى هه‌رێمى كوردستان كه 17% ، پێویستیشه سه‌رژمێری ته‌واو بكرێت، چونكه پشكه‌كه‌مان له‌وه زیاتره.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، كه ڕزگاركردنى مووسڵ، پێش هه‌موو پرسێكه ئێستا، به‌ڵام دواتر ته‌نها دوو ڕێگا ده‌مێنێته‌وه، یان دانیشتن له‌سه‌ر مێزى گفتوگۆ و پێدانى مافه‌كان به هه‌رێمى كوردستان، یان سه‌ربه‌خۆیی ته‌واو، به‌تایبه‌ت كه فیدڕاڵییه‌ت له عێراق شكستیهێنا، چونكه مافى پێكهاته‌ى كورد خوراوه.
PAYAM NER -
