بارزانى و شێخ محه‌مه‌د جه‌ختیان له‌سه‌ر پته‌وكردن و به‌ره‌وپێشبردنى په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و ئه‌بو زه‌بى كرد
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌مه شێخ محه‌مه‌د كوڕى زاید ئال نهییان، پێشوازی كرد له مه‌سعود بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان كه به‌سه‌ردانێكى فه‌رمى له ئیماراتى یه‌كگرتووى عه‌ره‌بییه.
به‌پیی هه‌واڵێكى ئاژانسى هه‌واڵه‌كانى ئیماراتى فه‌رمى "وام" شێخ محه‌مه‌د كوڕى زاید ئال نهییان، به‌خێرهاتنى گه‌رمى بارزانى كرد و گفتوگۆیان ده‌رباره‌ى په‌یوه‌ندیی برایانه و هاوكارى نێوان هه‌رێمى كوردستان و ئیمارات كرد، هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر پته‌وكردن و به‌ره‌وپێشبردنى په‌یوه‌ندییه‌كانیان بۆ خزمه‌تكردنى به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شى نێوان هه‌ولێر و ئه‌بو زه‌بى، كرده‌وه و هه‌ر له‌و دیداره‌دا، هه‌موو پرسه گرنگه هاوبه‌شه‌كانى نێوان هه‌ردوولا، تاوتوێ كران.
به‌سه‌ردانێكى فه‌رمى و له‌سه‌ر بانگهێشتى شێخ محه‌مه‌د كوڕى زاید ئال نهییان، مه‌سعود بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، سه‌ردانى ئیماراتی كرد.
PAYAMNER-
