ناوبژیوانێكى تۆپی پێی كوردستان گیانى له ده‌ست دا
نه‌خۆشخانه‌ى گشتى ده‌ربه‌ندیخان، له پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك، له هه‌واڵێكى به په‌له‌دا بڵاوی كرده‌وه، كاتژمێر 5ى سه‌ر له ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌مه 27ى تشرینی دووه‌م، ڕووداوێكى هاتوچۆ له‌سه‌ر ڕێگاى كه‌لار_ ده‌ربه‌ندیخان، ڕووی دا و له ئه‌نجامدا سێ هاووڵاتى گیانیان له ده‌ست دا.
به‌پێی زانیارییه‌كانى (باس‌نیوز) له‌و ڕووداوه‌دا ناوبژیوانى یارى تۆپی پێ (سه‌ركه‌وت مه‌دحه‌ت) دانیشتووى كه‌لار، له گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌یه‌كی دیكه‌دا، گیانیان له‌ده‌ست دا.
هاوكات محه‌مه‌د شێخ وه‌هاب، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانى، هه‌ر له هه‌مان ڕووداودا، كه له نێوان سێ ئۆتۆمبیل‌دا ڕووی داوه، بریندار ده‌بێت و ده‌گه‌یه‌نرێته نه‌خۆشخانه.
BAS NEWS -
