فه‌رمانده‌یه‌كی باڵاى عێراقی: شه‌ڕى مووسڵ شه‌ش مانگ ده‌خایه‌نێت
نه‌جم جبوورى، فه‌رمانده‌ى ئۆپه‌راسیۆنه‌كانى نه‌ینه‌وا، ڕاى گه‌یاند :" پێده‌چێت شه‌ڕى ڕزگاركردنى مووسڵ له ده‌ست چه‌ته‌كانى داعش، شه‌ش مانگ بخایه‌نێت".
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، كه ته‌گه‌ره‌ى به‌رده‌میان بۆ ڕزگاركردنى ئه‌و شاره، بوونى هاووڵاتییه مه‌ده‌نییه‌كانه كه ئه‌وه‌ش پرۆسه‌كه دواده‌خات.
ئه‌وه‌ش خسته‌ڕوو، كه سه‌ركه‌وتنه‌كان به‌سه‌ر داعشدا به‌رده‌وامى هه‌یه، بڵام تا ئێستاش تواناى به‌رگریكردن و خۆشاردنه‌وه‌یان له ناو گه‌ڕه‌كه‌كانى مووسڵ ماوه كه زیاتر له دوو ملیۆن هاووڵاتیان وه‌ك بارمته له شاره‌كه، ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه.
ئۆپه‌راسیۆنه‌كانى ڕزگاركردنى مووسڵ له 17ى تشرینی یه‌كه‌مى 2016ـه‌وه له‌لایه‌ن هێزه‌كانى پێشمه‌رگه و هێزه عێراقییه‌كان به پشتیوانى فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى، ده‌ستی پێكرد.
BAS NEWS -
