بارزانى و شێخ محه‌مه‌د تاوتوێی په‌یوه‌ندییه‌كانى كوردستان و ئیمارات ده‌كه‌ن

بارزانى و شێخ محه‌مه‌د تاوتوێی په‌یوه‌ندییه‌كانى كوردستان و ئیمارات ده‌كه‌ن
شێخ محه‌مه‌د كوڕى زاید ئال نهییان، جێنشینی ئه‌بو زه‌بى و جێگرى فه‌رمانده‌ى باڵاى هێزه‌ چه‌كداره‌كان له‌ ئه‌بو زه‌بى، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌مه‌، پێشوازی كرد له‌ مه‌سعود بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان كه‌ به‌سه‌ردانێكى فه‌رمى له‌ ئیماراتى یه‌كگرتووى عه‌ره‌بییه‌.



به‌پیی هه‌واڵێكى ئاژانسى هه‌واڵه‌كانى ئیماراتى فه‌رمى "وام"، شێخ محه‌مه‌د كوڕى زاید ئال نهییان، به‌خێرهاتنى گه‌رمى بارزانى كرد و گفتوگۆیان ده‌رباره‌ى په‌یوه‌ندیی برایانه‌ و هاوكارى نێوان هه‌رێمى كوردستان و ئیمارات كرد، هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر پته‌وكردن و به‌ره‌وپێشبردنى په‌یوه‌ندییه‌كانیان بۆ خزمه‌تكردنى به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شى نێوان هه‌ولێر و ئه‌بو زه‌بى، كرده‌وه‌.

BAS NEWS -
Top