سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیمارات كۆبوونه‌وه
له‌شاری ئه‌بوزه‌بی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیماراتی یه‌كگرتووی عه‌ره‌بی كۆبووه‌وه.
ماڵپه‌ری فه‌رمی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكردووه‌ته‌وه كه ئێوارەی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه (27-11-2016) لە شاری ئەبوزەبی مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ شێخ عەبدوڵڵا بن زاید ئال نه‌یان وەزیری دەرەوەی ئیماراتی یەكگرتووی عەرەبی كۆبۆوە.
لە كۆبوونەوەكەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و عێراق و دوا پێشهاتە سیاسییەكان ئاڵوگۆڕ كرا. هەروەها تیشك خرایە سەر هاوكێشە سیاسییە نێودەوڵەتییە تازەكان.
پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و ئیماراتی یەكگرتووی عەرەبی تەوەرێكی دیكەی دیدارەكە بوو.
هه‌ر ئه‌مڕۆ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ شێخ محه‌مه‌د كوڕى زاید ئال نهییان، جێنشینی ئه‌بو زه‌بى و جێگرى فه‌رمانده‌ى باڵاى هێزه چه‌كداره‌كان له‌شاری ئه‌بوزه‌بى كۆبووه‌وه.
bas news _
