ئاسایشی هەولێر: بکوژی سەرەکیی دکتۆر هۆشیار ئیسماعیل دەستگیر کراوە

ئاسایشی هەولێر: بکوژی سەرەکیی دکتۆر هۆشیار ئیسماعیل دەستگیر کراوە
ئاسایشی هەولێر، دەستگیرکردنی بکوژی سەرەکی و هاوکارەکەی لە دۆسیەی کوشتنی دکتۆر هۆشیار ئیسماعیل ڕاگەیاند.



بەپێی ڕاگەیاندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر، ئاماژە بەوە دراوە: ”دوای لێکۆلینەوە و بەدواداچوونی ورد و فراوان لەسەر ڕووداوی شەهید کردنی مامۆستا دکتۆر وشیار ئیسماعیل، تیمی لێکۆلینەوەی ئاسایشی هەولێر توانیی چەندین سەرەداوی دەست کەوێت“.



ئەوەشی ئاشکرا کردووە کە لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکاندا، بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 27\11\2016، تواندراوە بکوژی سەرەکی و هاوکارەکەی دەستگیر بکرێن و لە ئەنجامی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە.



جەختیش لەوە کراوەتەوە: ”لە پێناو ئاشکرابوونی ڕەهەندەکانی ئەم تاوانە، لێکۆلینەوە بەردەوامە و گشت ڕێکارە یاساییەکان گیراونەتەبەر“.





bas
Top