سه‌ردار قادر: سوتانی ئۆتۆمبیله‌كان هه‌وڵێكه بۆ تێكدانی ئارامی شار
ئه‌و وتانه‌ی سه‌ردار قادر كه له‌بری پارێزگاری سلێمانی كاره‌كانی پارێزگا به‌ڕێوه‌ده‌بات له‌راگه‌یه‌نراوێكدا هاتووه كه تێیدا ئیدانه‌ی سوتانی ئۆتۆمبێلی مامۆستایان گولاَڵه سدیق و ئاوات حه‌سه‌نی كردووه كه هه‌ردووكیان ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی مامۆستایانی ناڕازین له شاری سلێمانی.
سه‌ردار قادر ده‌ڵێت "ئێمه له پارێزگاری سلێمانی زۆر به‌توندی ئیدانه‌ی سوتانی ئۆتۆمبیلی ئه‌و مامۆستا به‌رێزانه ده‌كه‌ین و به هه‌وڵێكی ده‌زانین بۆ تێكدانی ئارامی شار‌و شێواندنی بیر‌ورا و هه‌ڵوێستی جیاواز".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت " پێكه‌وه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌منی و لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار له هه‌وڵی جدیداین بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و ده‌سته ره‌شانه‌ی كه هه‌وڵی تێكدانی ئارامی شار ده‌ده‌ن و ده‌یانه‌وێت ده‌نگی جیاواز و بیرورا‌و هه‌ڵوێستی مه‌ده‌نیانه‌ی مامۆستایان تێكبده‌ن.
ئه‌و رووداوانه دوای رۆژێك دێت له‌كۆبونه‌وه‌كه‌ی حكومه‌ت و وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌و یه‌كێتی مامۆستایان بۆ شكاندنی بایكۆتی مامۆستایان كه نزیكه‌ی دوو مانگه له پارێزگاكانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌و ئیداره‌كانی گه‌رمیان و راپه‌ڕین به‌رده‌وامه.
له‌كۆبونه‌وه‌دا بڕیاردرا مانگانه بڕی 150 هه‌زار دینار بۆ مامۆستایانی ده‌ره‌وه‌ی شار‌و 100 هه‌زار دینار بۆ مامۆستایانی ناوشار ته‌رخانبكرێت، به‌ڵام مامۆستایانی ناڕازیی بڕیاره‌كه‌یان ره‌تكرده‌وه‌و جه‌خت له ده‌ركردنی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده له سیسته‌می پاشه‌كه‌وتی موچه ده‌كه‌نه‌وه.
خه‌ندان
