ئاسایشی هەولێر 2 کەس بە گومانی تیرۆرکردنی هۆشیار ئیسماعیل دەستگیر دەکات“
بە گوێرەی هەواڵێکی کەناڵی (کوردستان 24)، ئاسایشی هەولێر، دوو گومانلێکراوی لەسەر دۆسیەی تیرۆرکردنی دکتۆر هۆشیار ئیسماعیل، ئەو مامۆستا ئایینییەی لە شاری هەولێر تیرۆر کرا، دەستگیر کردووە.
کەناڵەکە لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە بڵاوی کردەوە کە لێکۆڵینەوە لەگەڵ دەستگیرکراوەکان دەستی پێ کردووە.
ئەمە لە کاتێکدایە کە هێشتا هیچ سەرچاوەیەکی فەرمی دەستگیرکردنی ئەو دوو گومانلێکراوەی لەسەر دۆسیەی تیرۆرکردنی هۆشیار ئیسماعیل پشتڕاست نەکردووەتەوە.
باسنيوز
