شنگال؛ گۆڕێکی دیکەی بە کۆمەڵ دۆزرایەوە
عهمید (سمێ بۆسهلى) جێگرى فهرماندهیى شنگالى هێزی پێشمهرگه له میحوهرى شنگالدا، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ گۆڕێکی دیکەی بە کۆمەڵ لە رۆژهەڵاتی کارگەی چیمەنتۆی شنگالدا لە نزیک گوندی ئوم شەبابیک، دۆزراوەتەوە کە تەرمی 20 کەسی تێدایە.
پێوەست بە زانیاری ئەو گۆڕە بە کۆمەڵە، عهمید (سمێ بۆسهلى) ئاشکرای کرد کە بەگوێرەی لێکۆڵینەوەی سەرەتایی بێ، گشت تەرمەکانی نێو ئەو گۆڕە پیاون و کوردانی ئێزدین و کۆمەڵکوژ کراون.
جێی ئاماژەیە، ژمارەی گۆڕە بەکۆمەڵەکان لە دەڤەری شنگالدا، گەیشت بە 29 گۆڕی بە کۆمەڵ.
KDP-
