تەرمی ژن و منداڵه‌كه‌ی ڕووداوه‌كه‌ی یۆنان دەگەڕێندرێنەوە كوردستان

 	 تەرمی ژن و منداڵه‌كه‌ی ڕووداوه‌كه‌ی یۆنان دەگەڕێندرێنەوە كوردستان
كار بۆ گەڕاندنه‌وەی تەرمی ئەو ژن و منداڵە كوردە دەكرێت كه‌ به‌ هۆی گڕگرتنی خێوەتی پەنابەرییانه‌وه‌ لە یونان سووتان، سەرۆكی فیدڕاسیۆنی سەرتاسەری پەنابەرانیش دەڵێ، پێوەندییان بە نووسینگەی سەرۆكی حكوومەتەوە كردووە.

(ئاری جەلال) سەرۆكی فیدڕاسیۆنی سەرتاسەری پەنابەران لە عێراق و هەرێمی كوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند، لە دوو رۆژی رابردوودا بەهۆی كەوتنەوەی ئاگر لە خێمەی یەكێك لە خێزانە كۆچبەرەكانی هەرێمی كوردستان لە یۆنان، بەو هۆیەوە ژن و منداڵێك بە داخەوە گیانیان لە دەست دا، ئێمە بۆ هێنانەوەی تەرمی هەردوو قوربانییەكە پێوەندیمان بە سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان و كەسوكاریانەوە كردووە و، ئەنجوومەنی وەزیران داوای زانیاری لێ كردووین بۆ هێنانەوەی تەرمی قوربانییەكان.''

(ئاری جەلال) ئاماژەیشی دا، ''سەرجەم تەرمی ئەو كۆچبەرانەی گەڕێندراونەتەوە هەرێمی كوردستان لەسەر ئەركی سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بووە، تەنیا ئەوانەی خەڵكی كەركووك لەسەر داوای كەس وكاریان لە ئەورووپا نێژراون، ئەمڕۆیش پێوەندیم بە نووسینگەی سەرۆكی حكوومەتەوە كردووە و چاوەڕێی فەرمانی ئەوانین بۆ هێنانەوەی تەرمی ئەو ژن و منداڵەی لە یۆنان سووتاون.''
KDP-
Top