هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ئافرەتان دەست پێدەکات
(كۆسار كەریم ڕۆژ) بەڕێوەبەری گشتیی و ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای كاروباری خانمان بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: سبەینێ سەعات ١٠ لە هۆڵی سەعد عەبدوڵڵا بە چاودێری و ئامادەبوونی (نێچیرڤان بارزانی) سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان وەك هەر ساڵ بە كۆنفڕانسێك كردنەوەی هەڵمەتی نیشتمانی ١٦ رۆژەی بەرنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان بە دروشمی لە " ئاشتی ماڵەوە بۆ ئاشتی جیهان بەرەو ئازادی و یەكسانی" ئەم هەڵمەتە دەست پێ دەكەین
.
گوتیشی، لەو كۆنفڕاسەدا سەرۆكی حكوومەت و ئەنجوومەنی باڵای خانمان و چەند لایەنێك گوتاریان دەبێت، هەروەها هەر لەگەڵ ئەو هەڵمەتەدا لە هەمان كاتدا یادی دوو ساڵەی سەنتەری چارەسەری و پشتیوانی كچان و ژنانی ڕزگاربووی دەستی داعشن، كە لە دهۆكدا پێش دوو ساڵە ئەو سەنتەرە كرایەوە بۆ چارەسەركردنی باری دەروونی و تەندروستی و پاڵپشتیكردنی ئەو كچ و ژنانەی بوونە قوربانی لە شەڕی داعشدا، ئەوانیش بەشدارن لەگەڵ ئێمە لەو كۆنفڕانسەدا، هەر لە هەمان كاتیشدا سێ لەو ئافرەتانەی كە ڕزگار بوونە و لەو سەنتەرە چارەسەر كراون، گوتەیان دەبێت، پاشان كردنەوەی هەڵمەتەكە ڕادەگەینرێت و فیلمێكی دیكۆمێنتاریش هەیە پێشكەش دەكرێت. بۆ رۆژانی داهاتوویش لە شاروشارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان چەندین بابەتی جۆراوجۆر لەسەر ئەو هەڵمەتە بەڕێوە دەبرێن".
KDP-
