د. عەرەفات ستونی : عێراقی مەدەنی کۆتایی هات..پەرلەمان حەشدی شەعبی پەسەند کرد

د. عەرەفات ستونی : عێراقی مەدەنی کۆتایی هات..پەرلەمان حەشدی شەعبی پەسەند کرد
پەرلەمانتاری عێراق (عەرەف کەرەم) دەڵێ، ئیدی عێراقی مەدەنیی کۆتایی هات، چونکە ئەمڕۆ لە پەرلەماندا دەنگ بۆ حەشدی شەعبی درا و پڕۆژەیاساکەیان پەسەند کرا.

ئەندامی پەرلەمانی عێراق (عەرەفات کەرەم) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت، ئەمڕۆ پەرلەمانتارە شیعەکان دەنگیان بۆ پڕۆژەیاسایی حەشدی شەعبی داو، پڕۆژەکە پەسەند کرا؛ ئەگەرچی پەرلەمانتارێکی زۆری سوننە بایکۆتی دانیشتنەکەیان کرد، بەڵام شیعەکان توانیان پڕۆژەکە تێپەڕێنن.

(عەرەفات کەرەم)، ئاماژەی دا کە بەگوێرەی پڕۆژەیاساکە حەشدی شەعبی راستەوخۆ سەر بە سەرۆکوەزیرانی عێراق دەبێ و، لە هەرکوێک پێویستیان پێیبێ ئیدی ئەو هێزە دەجوڵێنن، لە ئێستایشدا شیعەکان دەڵێن ئەو هێزە دەخەینە شەڕی سووریا و بۆ بەرژەوەندی شیعە لە هەرکوێک بمانەوێ حەشدی شەعبی بۆ ئەو شوێنە دەجوڵێندرێ، ئەمەیش واتایی ئەوەیە کە عێراق ئیدی وەک دەوڵەتێکی مەدەنی نامێنێتەوە و کۆتایی بە عێراقی مەدەنی هات.

(کەرەم) ئاشکرای کرد، بۆیە شیعەکان پەلەیان لە پەسەندکردنی پڕۆژەیاسای حەشدی شەعبی کرد، چونکە دەیانزانی دوای ئازادکردنی مووسڵ دەبوو ئەو هێزە هەڵبوەشێتەوە، بەڵام ئێستا دەیانەوێ بەڕێگەیەکی یاسایی بیانوو بۆ مانەوەی حەشدی شەعبی بهێننەوە.
KDP-
Top