شنگال... دوو گۆری دیکەی بەکۆمەڵ دۆزراونەتەوە کە ١٧روفاتی تێدایە
مەحما خەلیل قایمقامی قەزای شنگال بەئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند:" ئەمڕۆ لەلایەن ھێزی پێشمەرگە لەگوندی ئومشەبابیک کە٣٠ کم لەرۆژھەڵاتی شنگالە، دوو گۆری دیکەی بەکۆمەڵ دۆزراونەتەوە کە روفاتی١٧ کوردی ئێزیدی تێدایە وھەر ئەمڕۆش ھەڵدراونەتەوە، تهرمهكان سەرجەمیان پیاون وکوردی ئێزیدین ولەلایەن داعش گوللـەباران کراون وسەرجەمیان بەشۆڤڵ نێژراون.
مەحما خەلیل گوتیشی: بەدۆزینەوەی ئەو دوو گۆرە تاوەکو ئێستا ٢٧ گۆری بەکۆمەڵ دۆزراونەتەوە، ئەمەش لەدوای ئەوەی ئەوناوچانە لەلایەن ھێزی پێشمەرگە رزگارکراون .
PAYAMNER-
