حكومه‌ت بڕیاریدا پاره بۆ مامۆستایان خه‌رجبكرێت
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاریدا مانگانه بڕی 100 هه‌زار دینار بۆ مامۆستایانی ناو شار‌و 150 هه‌زار دینار بۆ مامۆستایانی ده‌ره‌وه‌ی شار خه‌رجبكرێت، وه‌ك هه‌وڵێك بۆ شكاندنی بایكۆتی هۆڵه‌كانی خوێندن، به‌ڵام ئه‌نجومه‌نی مامۆستایانی ناڕازیی بڕیاره‌كه ره‌تده‌كه‌نه‌وه.
ئه‌و بڕیاره له‌كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی نێوان قوباد تاڵه‌بانی و وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌و یه‌كێتی مامۆستایان‌دا دراوه بۆ تاوتوێكردنی ره‌وشی خوێندن و بایكۆتی مامۆستایان له‌سنوری پارێزگاكانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌و ئیداره‌كانی گه‌رمیان و راپه‌ڕین.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا بڕیار درا مانگانە بڕی (١٠٠) هەزار دینار بۆ مامۆستایانی نێو شار و بڕی (١٥٠) هەزار دینار بۆ ئەو مامۆستایانەی هاتوچۆی دەرەوەی شار دەکەن تەرخانبکرێت کە لە لایەن وەزارەتی دارایی و بە پاڵپشتی پێشنیار و دەستپێشخەرییەکانی پلە باڵاکانی وەزارەتی پێشمەرگە و ئەنجوومەنی ئاسایش و ڕێکخراوە بیانییەکان و هەموو ئەو لایەنانەی ئامادەییان بۆ ئەم مەبەستە دەربڕیوە، وەک پاڵپشتی دارایی بۆ مامۆستایانی سەر بە وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم دابین دەکرێت.
هه‌روه‌ها له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا حکومەتی هەرێمی کوردستان بەڵێنی بەردەوامیدانی داوه بە هەوڵەکانی بۆ دابینکردنی شایستە داراییەکانی مووچەخۆران لە کاتی خۆیدا.
ئه‌و بڕیاره له‌كاتێكدایه بایكۆتی مامۆستایان له‌سنوری پارێزگاكانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌و ئیداره‌كانی گه‌رمیان و راپه‌ڕین نزیكه‌ی دوو مانگه به‌رده‌وامه، دژی سیسته‌می پاشه‌كه‌وت و دواكه‌وتنی موچه.
عادل حه‌سه‌ن ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی مامۆستایانی ناڕازیی به‌خه‌ندانی راگه‌یاند "ئێمه ئه‌و بڕیاره ره‌تده‌كه‌ینه‌وه‌و داوای ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی خوێندنیش ره‌تده‌كه‌ینه‌وه، هیوادارین حكومه‌ت له‌ئاستی بهرپرسیاریچتیدا بێت، چونكه داواكاری ئێمه ئه‌و بڕه پاره‌یه نییه، به‌ڵكو ده‌ركردنی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌یه له سیسته‌می پاشه‌كه‌وت.
مامۆستایان لەگەڵ راگەیاندنی بایكۆتی هۆڵەكانی خوێندن، نزیكەی دوو مانگە بەشێوەیەكی پچڕپچڕ بەردەوامی بەگردبوونەوەو خۆپیشاندان دەدەن.
عادل حه‌سه‌ن جه‌ختیكرده‌وه سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو خۆپیشاندانی فراوان رێكده‌خه‌ن و ناچنه‌وه هۆڵه‌كانی خوێندن.
ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازیی سێشەممەی رابردوو لەراگەیەنراوێكدا كە لەبەردەم ئاپۆرای خۆپیشاندەران خوێنرایەوە رایانگەیاند، ئەنجومەنی پارێزگا‌و نوسینگەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتیان لەداوای مامۆستایان ئاگاداركردووەتەوەو لەدوو یاداشتی جیادا رادەستیان كردوون.
داواكاری مامۆستایان خۆی دەبینێتەوە لەهەڵوەشاندنەوەی سیستەمی پاشەكەوتی موچە، گەڕاندنەوەی شایستە داراییەكانی مامۆستایان یان دانانی حسابی بانكی بۆ مامۆستایان تا مامەڵەكانیانی پێ رایی بكەن.
تائێستا دەرگای قوتابخانەكان لەسلێمانی، هەڵەبجە، ئیدارەی گەرمیانو راپەڕین نەكراونەتەوە بەهۆی بایكۆتی زیاتر لە ٥٠ هەزار مامۆستاوە، ئەوە لەكاتێكدایە كە وەزارەتی پەروەردە لە یەكی مانگی رابردوەوە دەستپێكردنی وەرزی نوێی خوێندنی بۆ ساڵی ٢٠١٦-٢٠١٧ راگەیاندوە.
بەهۆی بایكۆتی مامۆستایانەوە تائێستا زیاتر لە ٧٠٠ هەزار خوێندكار لە ٢٥٠٠ قوتابخانە لە خوێندن بێبەشبوون.
XANDAN-
