زنجیره‌یه‌ك ته‌قینه‌وه له سه‌ربازگه‌یه‌كی هاوبه‌شی شهڕڤانانو هاوپه‌یمانان له سوریا روویدا
زه‌نجیره‌یه‌ك ته‌قینه‌وه ئه‌مڕۆ له نێو جبه‌خانه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی له سه‌ربازگه‌یه‌كی هاوبه‌شی شه‌ڕڤانان و هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان به‌سه‌ركردایه‌تی ئه‌مریكا له باكووری رۆژهه‌ڵاتی سوریا روویداوه.
به‌ڕێوه‌به‌ری روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ به فرانس پرێس-ى راگه‌یاندووه كه "لانیكه‌م پێنج ته‌قینه‌وه له ده‌وروبه‌ری شارۆچكه‌ی ته‌لته‌مر له باكووری رۆژئاوای حه‌سه‌كه روویداوه" راشیگه‌یاندووه"رووداوه‌كه به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌كه‌وه بووه له جبه‌خانه‌یه‌كی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی له‌و سه‌ربازگه‌یه‌ی كه سه‌ربازه ئه‌مریكییه‌كانی تێدایه".
فه‌رمانده‌یه‌كی سه‌ربازی كورد رایگه‌یاندووه"ئه‌و سه‌ربازگه‌یه بنكه‌ی سه‌ربازی نیه، به‌ڵكو جبه‌خانه‌یه‌كی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییه و له‌لایه‌ن ئه‌مریكییه‌كان و شه‌ڕڤانانی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌له‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت" كه سه‌ركردایه‌تی شه‌ڕی دژ به تیرۆریستان ده‌كه‌ن له باكووری سوریا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه كه به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كانه‌وه ژماره‌یه‌ك بریندار هه‌یه و ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر.
هه‌ر دوو سه‌رچاوه‌كه نه‌یانتوانیوه هۆكاری راسته‌قینه‌ی ته‌قینه‌وه‌كانیان له‌و بنكه سه‌ربازییه ئاشكرابكه‌ن.
ئه‌و سه‌ربازگه‌یه‌ی ته‌قینه‌وه‌كان تێیدا روویداوه ده‌كه‌وێته دووری 45 كیلۆمه‌تر له شاری حه‌سه‌كه‌ی رۆژئاوای كوردستان.
وته‌بێژی هاوپه‌یمانان له‌باره‌ی ته‌قینه‌وه‌كان به فرانس پرێس-ی راگه‌یاندووه كه"هیچ زانیارییه‌كیان له باره‌ی روودانی ته‌قینه‌وه‌وه نیه له بنكه‌ی هاوپه‌یمانان".
شایه‌تحاڵێكی دانیشتووی ته‌ل ته‌مر رایگه‌یاندووه كه سه‌رجه‌م ته‌قینه‌وه‌كان دوابه‌دوای یهكترو له ماوه‌ی نیو كاتژمێردا روویانداوه، دواتر ئۆتۆمبێله‌كانی فریاكه‌وتن به‌په‌له گه‌یشتوونه‌ته ناوچه‌كه.
ژماره‌یه‌ك سه‌ربازی هێزه تایبه‌ته‌كانی ئه‌مریكا به‌مه‌به‌ستی یارمه‌تیدانی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات-یه‌په‌گه پێكهێنه‌ری سه‌ره‌كییه‌تی- كه له‌دژی چه‌كدارانی داعش شه‌ڕده‌كه‌ن له باكووری سوریا جێگیركراون.
پێشتریش فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی ئه‌مریكا رۆژی هه‌ینی رایگه‌یاند كه سه‌ربازێكی ئه‌مریكا له رێزی هاوپه‌یمانان رۆژی پێنج شه‌ممه دوای برینداربوونی به بۆمبێكی چێندراو له باكووری سوریا گیانی له‌ده‌ستداوه.
هێزه‌كانی سوریا دیموكراتی رۆژی 5ی تشرینی دووه‌می 2016 ئۆپه‌راسیۆنی "تۆڕه‌یی فورات"یان به‌هاوكاری فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان بۆ ده‌ركردنی چه‌كداره‌كانی داعش له پێگه‌ی سه‌ره‌كی خۆیان له شاری ره‌ققه ده‌ستپێكرد.
XANDAN-
