دوو هه‌زار خێزان و منداڵی كه‌مپی حه‌سه‌ن شام پێداویستیان وه‌رگرت
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 26/11/2016 له‌درێژه‌ی هاوكاریكردن و به‌ده‌نگه‌وه‌چوونی پێداویستی ئاواره‌كان له كه‌مپه‌كانی (حه‌سه‌ن شام، خازر، زیلكان) ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی رۆژانه دوو ژه‌مه خواردنی گه‌رم به‌سه‌ر ئه‌و خێزانانه‌دا دابه‌ش ده‌كات كه تازه ئاواره‌بوونه‌و روویان له‌كه‌مپه‌كان كردووه، له‌لایه‌كی دیكه به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ده‌زگای ده‌زگای حاجی ئیدرسی خێرخوازیی هه‌ڵمه‌تێكدا شیر‌و پێداویستی منداڵانیان به‌سه‌ر 1000 منداڵدا دابه‌شكرد. له‌لایه‌كی دیكه به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ رێكخراوی نینوی اولا ده‌ستكرا به دابه‌شكردنی به‌تانی و مه‌كسی ئافره‌تان و ئاو و خورما و جلوبه‌رگ و پێداویستی منداڵان بۆ 1000 خێزانی كه‌مپه‌كه
شایانی باسه، كه‌مپی خازر و حه‌سه‌ن شام ئه‌ركی ئیداری و راپه‌ڕاندنی ئیشوكاری ئاواره‌كان له‌لایه‌ن ده‌زگای خێرخوازیی بارزانییه‌وه به‌ڕێوه ده‌برێن و زۆربه‌ی كاره خێرخوازییه‌كانی رێكخراوه مرۆیی و خێرخوازییه‌كانی تر به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ده‌زگای خێرخوازیی بارزانیدا ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.
KDP-
