گوته‌بێژی فه‌رمیی پارتی: له‌م حه‌فته‌یه‌دا سه‌ردانی لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌كه‌ین
دەقی راگەیاندراوی گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان:
هه‌روه‌كو له چه‌ند رۆژی رابردوودا پشتیوانی پارتیمان بۆ په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند و به ده‌روازه‌ی چاره‌ی كێشه ناوخۆییه‌كانمان زانی، له‌م حه‌فته‌یه‌شدا سه‌ردانی لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌ست پێده‌كه‌ین.
مه‌كته‌بی سیاسی پارتیمان لیژنه‌یه‌كی پێكهێناوه به سه‌رپه‌رشتی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی و ئه‌ندامێتی ژماره‌یه‌ك له هه‌ڤاڵانی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی بۆ سه‌ردانی لایه‌نه سیاسی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی كوردستان به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن سه‌باره‌ت به ناوه‌ڕۆكی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆك (مه‌سعوود بارزانی) و بیر‌و ڕا گۆڕینه‌وه له‌سه‌ر میكانیزم و چۆنیه‌تی جێبه‌جێكردن و به كردهنیكرنی په‌یامه‌كه.
HAWLER-
