ئەنجوومەنی نوێنەران چوار پڕۆژەیاسا دەخاتە دەنگدانەوە
(د. بێریوان خەیلانی)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "سەعات 11ـی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە بڕیارە دانیشتنی ژمارە (32)ـی ئەنجوومەنی نوێنەران بەڕێوە بچێت و تێیدا چوار پڕۆژەیاسا دەخرێنە دەنگدان و لەنێویشیاندا دەنگدان دەبێت لەسەر پڕۆژەیاسای حەشدی شەعبی كە لەلایەن سوننەكانەوە بۆچوونی جیاواز لە دژی هەیە، هەروەها دەنگدان دەبێت بۆ پڕۆژەیاسای بوودجەی گشتیی 2017ـی عێراق كە تا ئێستا ڕەخنە هەیە لەلایەن ژمارەیەك پەرلەمانتار لەسەر بڕینی مووچەی فەرمانبەران لە 3 لە سەدەوە بۆ 4.8".
(خەیلانی) گوتیشی: "هەر لە كارنامەی دانیشتنی ئەمڕۆدا هاتووە، دەنگ بۆ پڕۆژەیاسای چەك و هەروەها بە شێوەی سەرەتایی لەسەر پڕۆژەیاسای هەمواركراوی یەكەم لە یاسای لێبووردنی گشتی ژمارە 27ـی ساڵی 2016 دەدرێت و، پاشانیش گفتوگۆ دەكرێت لەبارەی پڕۆژەیاسای دەستەی عێراقی بۆ متمانەدان و لە كۆتاییشدا ڕاپۆرت و گفتوگۆ دەبێت بۆ پڕۆژەیاسای رێكخستنی وەكالەی بارزگانی."
KDP-
