به‌هۆی مردنی منداڵێكه‌وه درێژترین خلیسكێنه‌ری ئاوی له جیهان هه‌ڵگیرا
به‌هۆی مردنی منداڵێكی ته‌مه‌ن 10 ساڵ، گه‌وره‌ترین و درێژترین هێلی مه‌رگ (سكهتولمهوت) له شاری یارییه‌كی كانساس، لادرا.
به‌رپرسانی ئه‌و شاری یاری شلیترمان، جه‌ختیان له‌وه كرده‌وه كه خلیسكانه‌كه‌ی هێلی مه‌رگ، به ته‌واوی بڕیاری داخرانی دراوه، ڵێكۆڵینه‌وه‌ش له ڕووداوی مردنی ئه‌و منداڵه به‌رده‌وامه، ئه‌وه‌شیان خسته‌ڕوو: "كاره‌كه‌مان گونجاو بووه و یاسایی بووه، هیچ گرفتێكی ته‌كنیكی نه‌بووه، به‌ڵام ئه‌وه ته‌نیا ڕووداوێك بووه، به‌داخه‌وه كه ڕوویدا".
شاری یاری شلیترمان، كه به یه‌كێك له گه‌وره‌ترین شاری یاری ئاوی داده‌نرێت و خلیسكێنهرهكهی به درێژترین خلیسكێنه‌ری ئاوی له جیهان داده‌نرا كه ئه‌گه‌ر كه‌سێك له سه‌ره‌وه خۆی بهاوێژێت، بارته‌قای ئه‌وه‌یه كه له ته‌لارێكی 17 قاتییه‌وه خۆی بهاوێژێ و به خێرای 80 كیلۆمه‌تر له سه‌عاتێكدا بكه‌وێته ناو حه‌زێكه‌وه، به‌ڵام به‌هۆی مردنی ئه‌و منداڵه 10 ساڵی بڕیاری لابردنی ته‌واوی درا.
BAS NEWS -
