كۆڵۆمبیا و فارك رێككه‌وتنێكی تر ئیمزا دەكەن
له 12ی ئه‌م مانگه‌دا به نێوه‌ندگیری سه‌رۆكی كوبا و له پایته‌ختی كوبا، دووباره حكوومه‌تی كۆلۆمبیا و رێكخراوی فارك له یه‌كتری نزیكبوونه‌وه و ئیمزایان له‌سه‌ر راوه‌ستانی شه‌ڕ كردەوە.
له رۆژی 2ی تشرینی یەكەمیشدا حكومه‌تی كۆلۆمبیا و فارك رێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی شه‌ڕ كۆتایی بێت و ئاشتی جێگه‌ی بگرێته‌وه، به‌ڵام كاتێك ئه‌و رێككه‌وتنه‌یان خسته به‌رده‌م خه‌ڵك و له ریفراندۆمدا خه‌ڵكی كۆلۆمبیا به كۆی ده‌نگ ره‌تیان كرده‌وه.
ژماره‌ی دانیشتوانی كۆلۆمبیا نزیكه‌ی 48 ملیۆن ده‌بێت، 13 ملیۆن به‌شداری ریفراندۆمیان كرد و به رێژه‌ی زیاتر له 50%ی ده‌نگی نه‌خێر ئه‌و رێككه‌وتنه ره‌ت كرایه‌وه. پاشان حكوومه‌تی كۆلۆمبیا و فارك بڕیاریان دا كۆبوونه‌وه‌ی جیدی له‌گه‌ڵ هاووڵاتیان و رێكخراوه‌كاندا ئه‌نجام بده‌ن، كه 60 كۆبوونه‌وه‌یان كرد و بۆچوونی خه‌ڵكیان له‌و باره‌یه‌وه وه‌رگرت، كۆبوونه‌وه‌كانیش 100 سه‌عاتیان خایاند.
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی له میدیاكان بڵاوكراونەتەوه، ئه‌و 2 لایه‌نه دووباره ئیمزایان له‌سه‌ر رێككه‌وتنێكی تازه كرده‌وه و ئه‌مجاره ناوه‌ڕۆكی رێككهوتنهكیان گۆڕیوه و چه‌ندین ماده‌یان زیاد و كه‌م كردووه.
BAS NEWA -
