ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی نه‌وت و سۆپای به 1469 خێزانی ئاواره دا
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 26/11/2016 له‌درێژه‌ی دابه‌شكردنی كۆمه‌ك و هاوكاری و پێداویستییه‌كان، به‌سه‌ر په‌نابه‌ر و ئاواره‌كان له هه‌رێمی كوردستان، له چالاكییه‌كانیدا ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی، له كه‌مپی دیبه‌گه به‌رده‌وامه له دابینكردنی په‌ناگه و پێداویستییه سه‌ره‌كیه‌كانی ژیان و پێدانی دووژه‌مه ژه‌مه‌خۆراكی گه‌رم به‌سه‌ر ئاواره‌ی تازه هه‌ڵهاتووی ژێر ده‌ستی داعش.
له‌لایه‌كی دیكه و له چالاكییه‌كی دیكه‌دا ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی و هه‌ردوو رێكخراوی UNHCR ده‌ستكرا به دابه‌شكردنی نه‌وتی سپی به‌سه‌ر 957 خێزان، كه هه‌ر خێزانێك بڕی 40 لیتر نه‌وت و هه‌ر 512خێزانی دیكه‌ش سۆپایان پێدرا.
BAS NEWS -
