پێنج ته‌قینه‌وه له سه‌ربازگه‌یه‌كی هاوبه‌شى YPG و ئه‌مریكییه‌كان ڕوویان دا
ڕامى عه‌بدولڕه‌حمان، به‌ڕێوه‌به‌رى ڕوانگه‌ى سوورى بۆ مافه‌كانى مرۆڤ، ڕای گه‌یاند :" لانی كه‌م پێنج ته‌قینه‌وه له سنوورى شارۆچكه‌ى ته‌ل ته‌مر، له باكوورى خۆرئاواى شارى حه‌سه‌كه، كه‌وتنه‌وه".
بۆ ئاژانسى هه‌واڵى فرانس پرێس، ئه‌وه‌شى ڕوون كرده‌وه، كه ته‌قینه‌وه‌كان له ئه‌نجامى ته‌قینه‌وه‌ى جبه‌خانه‌یه‌كی هاوبه‌شى سه‌ربازى بووه كه سه‌ربازه ئه‌مریكییه‌كانى تیادا بوو.
هاوكات سه‌ركرده‌یه‌كی كورد له شارى حه‌سه‌كه، بۆ ئاژانسى فرانس پرێس، ئه‌وه‌ى ئاشكرا كردووه، كه سه‌ربازگه‌كه، جبه‌خانه و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نى تیادایه، كه ئه‌مریكییه‌كان سه‌رپه‌رشتى ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ گه‌ریلاكانى یه‌په‌گه.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، كه له ئه‌نجامى ئه‌و ته‌قینه‌وانه، ژماره‌یه‌ك بریندار كه‌وتوونه‌ته‌وه و به په‌له گواسترانه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی مه‌یدانى كه 45 كم له حه‌سه‌كه‌وه دووره.
سه‌رچاوه‌كه هۆكارى سه‌ره‌كى درووستبوونى ئه‌و ته‌قینه‌وانه‌ى نه‌زانى، هاوكات شایه‌تحاڵێك، ڕای گه‌یاندووه، كه بۆ ماوه‌ى نیو كاتژمێر ده‌نگى ته‌قینه‌وه‌ى یه‌ك له‌دواى یه‌كیان بیستووه تا ئه‌وكاته‌ى ئه‌مبووڵانس و ئۆتۆمبیلی ئاگركوژێنه‌وه گه‌شتوونه‌ته ناوچه‌كه.
bas news -
