مامۆستایان پاره‌ی هاتوچۆیان بۆ خه‌رج ده‌كرێت
له ڕاگه‌یه‌ندراوێكی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی پاریزگاكانی هه‌رێمی كوردستان، تیایدا هاتووه: "ئه‌مڕۆ شه‌ممه 26/11/2016 له كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، به سه‌رپه‌رشتی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، وه‌زیری په‌روه‌رده و بریكاری وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری به‌وه‌كاله‌ت، هه‌روه‌ها ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌ر سێ ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان و یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان، بڕیاری خه‌رجكردنی بڕی 100 هه‌زار دینار بۆ مامۆستایانی ناو شار و 150 هه‌زار دینار، بۆ هاتووچۆی مامۆستایانی ده‌ره‌وه‌ی شار، درا".
هاوكات هه‌ر له‌و ڕاگه‌یه‌ندراوه‌دا، ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو: "دابینكردنی ئه‌م پاڵپشتییه به شێوه‌ی مانگانه بۆ هه‌ر (30) ڕۆژ جارێك له كاتی خۆیدا ده‌بێت".
سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی پاریزگاكانی هه‌رێمی كوردستان، جه‌ختیشی له‌وه كردوه‌ته‌وه: "داوا له حكوومه‌ت ده‌كه‌ین هه‌وڵه‌كانیان به‌رده‌وام بێت بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی شایسته داراییه‌كانی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان، سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاڕاسته‌ی پشوودرێژی سه‌رجه‌م مامۆستایان و مووچه‌خۆرانی هه‌رێم ده‌كه‌ن".
باس‌نیوز
