ڕۆژی یەکشەممە مووچەی ئەم وەزارەت و دەستانە دابەش دەکرێت

 ڕۆژی یەکشەممە مووچەی ئەم وەزارەت و دەستانە دابەش دەکرێت
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، خشتەی دابەشکردنی مووچەی مانگی 9ی ژمارەیەک وەزارەت و دەستەی بڵاو کردەوە.

بەپێی ڕاگەیاندراوێکی وەزارەتەکە، سبەی یەکشەممە 27\11\2016، مووچەی مانگی 9ی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، لەگەڵ (دەزگای مین، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان، دەستە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان، دەستەی ژینگە، دەستەی دەسپاکی، دەستەی وەبەرھێنان، دەستەی مافی مرۆڤ و دیوانی چاودێریی دارایی) دابەش دەکرێت













باسنيوز
Top