ڕەوشی كاره‌با ئاسایی ده‌بێته‌وه
سیروان محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى ڕاگه‌یاندنى كاره‌باى پارێزگاى سلێمانى ڕاى گه‌یاند: "شه‌وى ڕابردوو به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با به‌هۆی دابه‌زینی په‌ستانی غازی كۆمپانیای (دانه‌غاز) بۆ (1688) مێگاوات دابه‌زی، به‌وه‌ش پشكی پارێزگاكان كه‌مبوونه‌وه، به‌ڵام دوای هه‌وڵه‌كانی كۆنترۆڵی كاره‌بای هه‌رێم و كۆمپانیای دانه‌غاز، په‌ستانی غاز و به‌رهه‌مهێنانی به‌ره‌و ئاسایی بونه‌وه و به‌ره‌و باشبوون ده‌ڕوات".
به‌ڕێوه‌به‌رى ڕاگه‌یاندنى كاره‌باى پارێزگاى سلێمانى، ئه‌وه‌شی ڕوون كرده‌وه: "ئه‌و كاره‌بایه‌ی له كوردستان به‌رهه‌م دێت 34% پشكی پارێزگای سلێمانییه به ئیداره‌ی گه‌رمیانیشه‌وه، له‌گه‌ڵ 42% بۆ هه‌ولێر و 24% بۆ پارێزگای دهۆكه، دوای ئه‌وه‌ی پشكی كۆمپانیا گه‌وره‌كانی چیمه‌نتۆ و ئاسنی لێ ده‌رده‌كرێت".
گوتیشی: "هاوكات له چەند ڕۆژی ڕابردوودا به‌هۆی هاتنی شه‌پۆڵێكی سه‌رماوه خواست له‌سه‌ر كاره‌با به‌شێوه‌یه‌كی زۆر زیادی كردووه، ئه‌وه‌ش بۆته هۆی كه‌مبونه‌وه‌ی كاتژمێره‌كانی پێدانی كاره‌با".
باسنيوز
