ته‌رمى چوار په‌نابه‌رى دیكه‌ى كورد دۆزرایه‌وه
ئارى جه‌لال، سكرتێرى لقى كوردستانى فیدراسیۆنى سه‌راسه‌رى په‌نابه‌رانى عێراق، ڕاى گه‌یاند: "له درێژه‌ى هه‌وڵه‌كانى فیدراسیۆنى سه‌راسه‌رى په‌نابه‌رانى عێراق، سه‌باره‌ت به گه‌ڕان و به‌دواداچوون بۆ په‌نابه‌رانى بێسه‌روشوێن بووى كورد و عێراق له ده‌ریاى ئیجه، پاش ڕه‌وانه‌كردنى پشكنینى پزیشكى بۆ وڵاتى یۆنان، بۆ دۆزینه‌وه‌ى ته‌رمى بێسه‌روشوێنبووه‌كان، فیدراسیۆن له دۆزینه‌وه‌ى ته‌رمى چوار په‌نابه‌رى دیكه‌ى كوردى دانیشتووى شاره‌كانى هه‌رێمى كوردستان، ئاگاداركراوه‌ته‌وه".
سكرتێرى لقى كوردستانى فیدراسیۆنى سه‌راسه‌رى په‌نابه‌رانى عێراق، ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕوو: "ته‌رمى یه‌كێك له په‌نابه‌ره‌كان له ڕووداوى 21/1/2016 ى دوورگه‌ى لێرۆسه، ته‌رمى یه‌كێكی دیكه‌شیان له ڕووداوى 27/1/2016 ى دوورگه‌ى سامۆسه، ته‌رمى دوو په‌نابه‌ریشیان له ڕووداوى 9/4/2016ى هه‌ر له دوورگه‌ى سامۆس بووه و دۆزراوه‌ته‌وه، له‌لایه‌ن شاره‌وانى ئه‌و دوورگانه‌شه‌وه به خاك سپێردراون".
گوتیشی: "به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى به‌شی پشكنینى DNA به مه‌به‌ستى دڵنیایی زیاتر سه‌باره‌ت به ته‌رمى یه‌كێك له په‌نابه‌ره‌كان، داواى سامپڵى خوێن و لیكیان كردووه".
له لێدوانێكى پێشتریدا، سكرتێرى لقى كوردستانى فیدراسیۆنى سه‌راسه‌رى په‌نابه‌رانى عێراق ڕایگه‌یاند بوو: "52 هاووڵاتى كورد و عێراقى دانیشتووى پارێزگاكانى هه‌ولێر، سلێمانى، دهۆك، هه‌ڵه‌بجه، دیاله، نه‌ینه‌وا و كه‌ركووك، كه له ساڵى 2015 - 2016 كۆچیان بۆ ده‌ره‌وه‌ى وڵات كردووه و چاره‌نووسیان نادیاره".
باس‌نیوز
