لەندەن گردبوونەوەیەک بۆ پشتگیریی پێشمەرگە ئەنجام دەدرێت

 لەندەن گردبوونەوەیەک بۆ پشتگیریی پێشمەرگە ئەنجام دەدرێت
لە شاری لەندەنی پایتەختی بەریتانیا گردبوونەوەیەک بۆ پاڵپشتیی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان لە شەڕی دژی رێکخراوی توندڕەوی داعش، ئەنجام دەدرێت.



لە راگەیەندراوێکدا، نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەریتانیا رایگەیاندووە، کە گردووبەوەکە بە هاوکاریی کۆمەڵەی کوردستانییان لە ژێر ناونیشانی ”پێشمەرگە، لە بیرتان ناکەین“ ئەنجام دەدرێت.



هەروەک نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەریتانیا رایگەیاندووە، گردبوونەوەکە کاتژمێر 1:30 خولەک تاوەکو 2:30 خولەکی رۆژی چوارشەممە 30ـی تشرینی دووەمی 2016 لە بەرامبەر دەرگای سەرەکیی ئەنجومەنی لۆردەکانی بەریتانیا ئەنجام دەدرێت.



نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەموو کوردستانییان بانگهێشت دەکات بۆ بەشداربوون لە گردبوونەوەکە و نیشاندانی پێزانین و وەفا پێشمەرگە و شەهیدەکانی کوردستان.



ناونیشانی گردبوونەوەکە:



Old Palace Yard, London Postcode SW1P3J






باسنیوز
Top