باندێكی مادده‌ی هۆشبه‌ر به 5 كلیۆ تلیاكه‌وه ده‌ستگیركرا
له رایگه‌یه‌ندراوێكدا كه كۆپییه‌كی بە كوردستان24 گه‌یشتووه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كان ئاماژه بەوە دەكات، له حەڤدەی ئهمانگهدا ده‌ستیانگرتووه به‌سه‌ر پێنج كیلۆگرام تلیاك كه تۆمه‌تبارێكی ئێرانی له سلێمانییه‌وه به كۆمپانیایه‌كی گواستنه‌وه‌ی دابوو، تا له رێگه‌ی فڕۆكه خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێرەوە بۆ ئوسترالیا بگوازرێته‌وه.
له باره‌ی بیست تۆمه‌تباره‌كه‌ش، ئاماژه‌دراوه كه یازدەی ئه‌م مانگه به تۆمه‌تی بازرگانی و به‌كارهێنانی ماده‌ی هۆشبه‌ر دهستگیریانكردوون و به‌پێی مادده‌ی چواردەی تایبەت بە مادەهۆشبهرەكان دراونه‌ته دادگا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌ستگیراوه به‌سه‌ر 19 به‌سته شیشه له‌گه‌ڵ 790 گرام ماده‌ی هۆشبه‌ر له جۆری شیشه و حه‌شیش و هێرۆین له‌گه‌ڵ 800 دەستە حه‌ب له جۆری ترامادۆل و سۆمهدریل.
K24-
