به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توندوتیژى دژ به ئافره‌تان: له سلێمانى حه‌وت ئافره‌ت كوژران
عومەر گوڵپی، بەڕێوەبەری چاودێری کار‌و کاروبای کۆمەڵایەتی سلێمانی، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا كه پهیامنیچری (باس‌نیوز) ئاماده‌ى بوو، ڕاى گه‌یاند :" پشتیوانی و به‌رده‌وامی خۆمان له‌سه‌ر ڕێگه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی بیروڕا و نه‌ریت و ڕه‌فتاری ناتوندوتیژ به‌رانبه‌ر ئافره‌تان دووپات ده‌كه‌ینه‌وه، هه‌رجۆره ڕه‌فتارێكی توندوتیژی جه‌سته‌یی و ده‌روونی به‌رانبه‌ر ئافره‌تان سه‌ركۆنه ده‌كه‌ین و به هه‌موو ڕێگا یاساییه‌كان و دامه‌زراوه تایبه‌تمه‌نده‌كانمانه‌وه ڕووبه‌ڕووی ده‌بینه‌وه.
گوتیشى:" لە ئەمساڵدا ژمارەی توندوتیژی بەراورد بەساڵانی ڕابردوو کەمی کردووه، بەجۆرێک لە ئەمساڵدا تەنھا ١٤٧ ئافرەت لە سەنتەرەکانی داڵدەدانی ئافره‌تان داڵدەدراون، خۆشبەختانە ئەم ڕێژەیەش بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو کەمی کردوە، بێگومان ھەوڵی ئەوە دەدەین ئەو ژمارەیە کەمتر بکەینەوە تادەگاتە ئەوەی ھیچ نەمێنێت.
هەروەها بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژ بە ئافره‌تان، ئاماژەی بەوەدا " لە سنوری پارێزگای سلێمانی و لەساڵی ڕابردودا، ھەزارو ١١٨ حاڵەتی توندوتیژی بەرامبەر ژنان کراوە کە كوشتنیشیان تیادا بوە، بەڵام لەمساڵدا ٢٥٠ حاڵەت ھەبووە، واتە ٨٦٨ كه‌می كردووه".
هاوكات به‌پێی ئاماره‌كان، کوشتنی ئافره‌تان کەمی کردووە، بە جۆرێک لە ئەمساڵدا تەنھا حەوت ئافره‌ت کوژراون، بەڵام ساڵی ڕابردوو 10 ئافره‌ت بەھۆکاری جیاواز کوژراون.
BAS NEWS-
