ڕێکخراوی ئەڵمانی بەمەبەستی گرنگیدان به منداڵان ھەموو ھەفتەیەک سەردانی گوندەکانی گەرمیان دەکات

ڕێکخراوی ئەڵمانی بەمەبەستی گرنگیدان به منداڵان ھەموو ھەفتەیەک سەردانی گوندەکانی گەرمیان دەکات
"لەیلا ئەحمەد" ئەندامی تیمی پلەی باسی ڕێکخراوی وادی بو ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی وتی: "ئامانج لە پرۆژەکەمان ھۆشیار کردنەوەی منداڵانە لەڕووی تەندروستی و کۆمەڵایەتی و دڵخۆشکردنیان بە یاری و شادیه."



لەیلا ئەحمەد گوتی: ناوەڕوەکی پرۆژەکەمان ئەوەیە کە ئێمە ڕۆژانە لەڕێگەی بردنی یاری جۆراوجۆری منداڵانەوە بۆ لادێکانی گەرمیان منداڵان بۆ چەند ساتێک دڵخۆش بکەین و حەزە ڕوحیەکانیان تێر دەکەین, لەگەڵ ئەمەشدا بەدواداچوونی ورد دەکەین بۆ ژیانی ئەو منداڵانە و چۆنیەتی پەروەردەکردنیان, سەرەڕای ئەوەی کە ھۆشیاری تەندروستی و کۆمەڵایەتی و ئەرکی دایک و باوک لە شێوازی پەروەردەکردنی منداڵەکانیان بە دایک و باوکی منداڵانی گوندەکان دەدەین."



بە وتەی لەیلا ئەحمەد، منداڵانی گوندەکانی گەرمیان بێبەشن لە یاری و شادی, پشتگوێ خراون و گرفتی گەورەیان ھەیە.



باسی لەوەشکرد, پرۆژەکەیان بەردەوام دەبێت لە سەردان کردنی گوندەکانی سنوری ئیدارەی گەرمیان و ژمارەیەکی زۆر گوندیش گەڕاون.
PAYAMNER-
Top