به‌ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێك سێ منداڵ بوونه‌ قوربانی

به‌ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێك سێ منداڵ بوونه‌ قوربانی

رائید عەلی جەمال، گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بو ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی رایگەیاند: ئەمڕۆ هەینی کاتژمێر 2:30 لەناحییە گوڵاڵە گەڕەکی پۆلیس سێ منداڵ لەکاتی یاری کردندا لەنێو خانوویەکی هەیکەڵدا بۆمبێک پییاندا دەتەقێتەوە و دوومنداڵیان بەناوەکانی (گەیلان رەعد حمودی) لەدایکبووی 2002لەنەتەوەی عەرەب و(ڕەحیم حمید ڕەحیم )لەدایکبووی 2000لەنەتەوەی تورکمان گیانیان لەدەست داو یەک منداڵی دیکەش برینداربوو .

علی گوتی: بەپیی لێکۆلینەوە سەرەتاييەكان ئەو بۆمبە پاشماوەی شەڕی داعشە و بۆئەوکاتە دەگەرێتەوە کە ئەوشاره‌دێیه‌ له‌ژێر كۆنترۆلی چەکدارانی داعشدا بووە لەو خانووەیان چاندوە.

لەئێستا پۆلیسی گوڵاله‌ لەسەر ڕووداوەکە لەلێکۆڵینەوەدایە.
PAYAMNER-
Top