به‌وێنه‌.. خۆپیشاندانى سلێمانى له‌ ڕۆژێكى تایبه‌ت به‌ ئافره‌تان

به‌وێنه‌.. خۆپیشاندانى سلێمانى له‌ ڕۆژێكى تایبه‌ت به‌ ئافره‌تان
ئێوارەى ئەمڕۆ هەینى ٢٥ى تشرینى دووەمى ٢٠١٦ بەبۆنەى ڕۆژی‌ جیهانی‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توندوتیژی‌ دژ به‌ ئافره‌تان، خۆپیشاندانێك لە شارى سلێمانى بەڕیوەچوو. ئەندامێکى ڕیکخراوى ژنانى ئازادى کوردستانیش ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، پێشێلکارى بەرامبەر ئافره‌تان بەردەوامە لەگەڵ ئەوەشدا لە کۆمەڵگەى کوردیدا کۆتایی بە ژن کوشتن نەهاتووە.





بێریڤان محەمەد، ئەندامى دەستەى بەڕیوەبردنى ڕێکخراوى ژنانى ئازادى کوردستان، لەلێدوانیکدا بۆ (باسنیوز) ڕای گه‌یاند :" ئەمڕۆ ڕۆژى بەرەنگاربوونەوەى توندوتیژى دژ به‌ ئافره‌تانه‌، بێگومان ئێمە بەخۆپیشاندانى هێمنانە دەمانەوێ ڕەگەزى (نێر) هۆشیار بکەوینەوە لەوەى کە چیتر تونژوتیژى بەرامبەر ئافره‌ت بەکار نەهێنن، ئافره‌تیش نه‌كوژن، چونکە ژیان بەبێ ئافره‌ت هیچ مانایەکى نییە.



گوتیشى:" هەرچەندە پێشتر تندوتیژیەکى زۆر بەرامبەر ژنان کراوە, لەگەڵ ئەوەشدا چەندین ژن کوژراوە، ئێستاش پێشێلکاری بەرامبەر ژنان بەردەوامە و هەمیشە دەسترێژى دەکرێته‌ سه‌ریان".



ڕوونیشى کردەوە، بەهۆى قەیرانى داراییەوە ئێستا بە هەزارنئافره‌ت بەهۆى نەبوونى سەرچاوەیەکى ئابوورى بۆ دابینکردنى بژێوى ژیانى خۆی و خێزانى، لەدۆخێکى ناهەمواردا ژیان بەسەردەبەن.



داواشى لە حکومەتى هەرێمى کوردستان كرد :"هەرچى زووترە ئاوەڕى جدى لە ژیانى ئافره‌تان بداتەوە"
BAS NEWS-
Top