حكومه‌تى عێراق قوتابیانى كه‌ركووك له تاقیكردنه‌وه ده‌ره‌كییه‌كانى ئه‌مساڵ بێبه‌ش ده‌كات
عومه‌ر قادر، جێگرى به‌ڕێوه‌به‌رى په‌روه‌رده‌ى كه‌ركووك به (باس)ى ڕاگه‌یاند :" به‌هۆى دروستبوونى گومان له سه‌ر ئه‌نجامى تاقیكردنه‌وه ده‌ره‌كییه‌كانى ساڵانى 2014- 2015 و 2015-2016 له كه‌ركووك، وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى عێراق، بڕیارێكى سه‌یرى داوه بۆ تاقیكردنه‌وه ده‌ره‌كییه‌كانى ئه‌مساڵى خوێندن بۆ ڕه‌گه‌زى نێر له پارێزگاكه".
گوتیشى :" ئه‌و بڕیاره به ته‌نها هه‌ردوو قوناغى ئاماده‌یى وناوه‌ندى ده‌گرێته‌وه، به‌ڵام بۆ قۆناغى سه‌ره‌تایى هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز ده‌توانن بۆ ئه‌مساڵ له تاقیكردنه‌وه ده‌ره‌كییه‌كان، به‌شداربن.
به پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى كه ده‌ست (باس) كه‌وتوون ڕێژه‌یه‌كى زۆرى قوتابى له ڕه‌گه‌زى نێر كه زۆرینه‌یان فه‌رمانبه‌رى دام وده‌زگا حكوومى وئه‌منییه‌كانى كه‌ركووكن، خۆیانیان ئاماده كردووه بۆ ئه‌وه‌ى تاقیكردنه‌وه ده‌ره‌كییه‌كانى ئه‌مساڵ له كه‌ركووك ئه‌نجام بده‌ن، كه ته‌نها مه‌به‌ست له به‌شداریكردنیان گۆڕانكاریكردنه له پله وه‌زیفییه‌كانیان به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ى كه پێشمه‌رگه‌ن یاخود پۆلیسن و ده‌یانه‌وێت دواى ده‌رچوونیان له‌و تاقیكردنه‌وه‌یه، گۆڕانكارى له پله سه‌ربازییه‌كانیاندا بكرێت و پله‌كانیان به پێى ئه‌و بڕوانامه‌یه‌ى كه وه‌ریده‌گرن، به‌رز بكرێته‌وه.
ئه‌وه‌ش زانراوه، كه وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى عێراق جگه له شاره‌كانى هه‌رێمى كوردستان، شاره‌كانى سه‌ر به پارێزگاكانى به‌غدا و دیاله و سه‌ڵاحه‌دینى ده‌ست نیشان كردووه بۆ ئه‌نجامدانى ئه‌و تاقیكردنه‌وه‌یه.
یوسف محه‌مه‌د، سه‌رپه‌رشتیارى په‌روه‌رده‌یى له كه‌ركووك به(باس)ى ڕاگه‌یاند :" حكوومه‌تى عێراق، به‌مه‌به‌ستى ڕێگریكردن له‌وانه‌ى كه ده‌یانه‌وێت له تاقیكردنه‌وه ده‌ره‌كییه‌كانى ئه‌مساڵ به‌شدارى بكه‌ن، بڕیارێكى سیاسی ده‌ركردووه و دژ به خه‌ڵكى كه‌ركووك ئه‌نجام ده‌درێت، له هه‌مان كاتیش‌دا كێشه‌و گرفت بۆ پرۆسه‌ى خوێندن وپه‌روه‌رده له كه‌ركووك درووست ده‌كات.
ئه‌وه‌شى خسته ڕوو، كه ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستى حكومه‌تى عێراق كۆنترۆڵكردنى تاقیكردنه‌وه‌كان و ڕێگریكردنه له دیارده‌ى قۆپێكردن، ئه‌وا نه‌ك له كه‌ركووك، به‌ڵكو له سه‌رجه‌م پارێزگاكانى عێراق، ساڵانه له كاتى ئه‌نجامدانى تاقیكردنه‌وه ده‌ره‌كییه‌كان ئه‌و دیارده‌یه دووباره ده‌بێته‌وه، بۆیه ئه‌گه‌ر بڕیاره‌كه هه‌ڵنه‌وه‌شێنرێته‌وه، ئه‌وا بۆ ئه‌مساڵ هیچ قوتابییه‌ك له ڕه‌گه‌زى نێر ناتوانێت به‌شدار بێت كه دواین ماوه بۆ پێشكه‌شكردنى مامه‌ڵه بۆ به‌شداریكردن له تاقیكردنه‌وه ده‌ره‌كییه‌كانى ئه‌مساڵ، 15ى كانوونى یه‌كه‌مى داهاتووه.
BAS NEWS-
