چوار سه‌ربازی توركیا له‌ ماوه‌ی دوو رۆژدا له‌ رۆژئاوای كوردستان كوژران

چوار سه‌ربازی توركیا له‌ ماوه‌ی دوو رۆژدا له‌ رۆژئاوای كوردستان كوژران
سه‌ربازێكی توركیا له‌ ئه‌نجامی شه‌ڕو پێكدادانێك له‌ رۆژئاوای كوردستان كوژرا و پێنجی دیكه‌شی بریندار بوون.

له‌ ماوه‌ی دوو رۆژدا چوار سه‌ربازی توركیا كوژراون و 22 دیكه‌شی بریندار بوونه‌.

دواین شه‌ڕ و پێكدادان و كوژرانی سه‌ربازانی توركیا پاش ئه‌وه‌ دێت كه‌ رۆژی پێنجه‌شه‌ممه‌ سێ سه‌ربازی تورك له‌ ئه‌نجامی هێرشێكی هه‌وایی هێزه‌كانی حكومه‌ت سوریا له‌ نزیكی ناحیه‌ی باب كوژران و 17 دیكه‌شی بریندار ببوون، كه‌ هاوكات بوو له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م ساڵیادی خستنه‌ خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی روسی له‌ لایه‌ن توركیاوه‌.

هه‌ر پاش ئه‌و رووداوه‌، حكومه‌تی توركیا بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵ و راپۆرت له‌سه‌ر ئه‌م پرسه‌ له‌ میدیاكانی قه‌ده‌غه‌ كرد و سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌م وڵاته‌شی به‌ڵێنی توڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی دا له‌ هێزه‌كانی حكومه‌تی سوریا.
k24-
Top