به‌هۆی رووداوێكی هاتووچۆ پێنج هاووڵاتی بوونه قوربانی
نه‌قیب كارزان مه‌جید، گوته‌بێژی پۆلیسی هاتووچۆی گه‌رمیان ، ئۆتۆمبێله‌كان له جۆری ئۆپل، تیۆیۆتا كۆرۆلا، كیا سپۆرتاج و سوپه‌ر سیدانی تاكسی بوونه و شۆفێری ئۆپله‌كه ده‌ستبه‌جێ گیانی له ده‌ستداوه.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، برینداره‌كانی دیكه‌ش كه برینه‌كانییان سووكه، گه‌یه‌ندراونه‌ته نه‌خۆشخانه له‌وێ چاره‌سه‌ری پزیشكی‌یان بۆ ده‌كرێت، كه دوانییان ئافره‌تن.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، تیمه‌كانی پۆلیسی هاتووچۆ گه‌یشتوونه‌ته شوێنی رووداوه‌كه و تیمه‌كانییان سه‌رقاڵی هێلكاری چۆنیه‌تی روودانی رووداوه‌كه‌ن.
