"زیادكردنی غه‌رامه كارێكی باشه به‌ڵام پێویست نه‌بوو ڕسومات زیاد بكرێت"
سه‌ره‌تا له‌باره‌ی چۆنیه‌تیی دانانی به به‌ڕێوه‌به‌رى تازه‌ی هاتوچۆ گوتی: "له چوارچێوه‌ی گۆڕانكارییه‌كانی حكوومه‌ت، به‌تایبه‌ت له ئیداره‌ی قه‌زای كۆیه، هه‌ر له قایمقامیه‌ت و ده‌زگای ئاسایش و پۆلیس و ئاگركوژێنه‌وه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆی كۆیه‌ش به‌ر ئه‌و پڕۆسه‌ی گۆڕانكارییه كه‌وتووه، من كۆنترین ئه‌فسه‌ر بووم له‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه، پاشان من یه‌كه‌م جار بوومه‌ته ئه‌فسه‌ری بنكه دواتر بوومه‌ته ئه‌فسه‌ری ناوشار، واته پله به پله هاتووم، لێپرسراوی بنكه و به‌ڕێوه‌به‌ری هاتوچۆی ده‌ره‌وه‌ی شار و لێپرسراوی پشكنین و هه‌زه و لێپرسراوی مۆڵه‌تم بڕیوه تا به‌ڕێوه‌به‌ری هاتوچۆی كۆیه".
زۆر جار له‌نێو به‌شێك له هاووڵاتیان به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی له هه‌ولێر خه‌ریكی ده‌رهێنانی مۆڵه‌تی شۆفێرین، ئه‌وه ده‌خرێته ڕوو كه له كۆیه به شێوازێكی ئاسانتر و به هاوكاریی كه‌سی مۆڵه‌تی شۆفێری ده‌رده‌هێندرێت، به‌ڵام ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره ده‌ڵێ: "بێ گومان له هاتوچۆی هه‌ولێر ئێستا سیستمه‌كه بووه‌ته كۆری و به كۆمپیوته‌ره، به‌ڵام له كۆیه له‌بری كۆمپیوته‌ر پۆلیسی هاتوچۆ كاره‌كه ئه‌نجام ده‌دات، ئه‌وه جیاوازییه‌كه‌یه، ئه‌گینا سیستمی كۆیه هه‌مان سیستمه له سۆران و دهۆك و گه‌رمیان، له تڕایی كۆیه ڕێوشوێنێكی توند گیراوه‌ته به‌ر، ئه‌مه‌ش ته‌نیا بۆ سه‌لامه‌تیی هاووڵاتییانه، جگه له‌وه‌ی تاكه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تین هه‌فتانه له كاتی تاقیكردنه‌وه‌ی فێرخوازان ئێمه ڕێنمایی هۆشیارییان پێ ده‌ده‌ین".
زاهیر محه‌مه‌د ئاماژه‌ی به به‌رنامه‌كانیشی كرد و گوتی: "ئێمه له به‌رنامه‌ماندایه له‌پێناو پاراستنی گیانی هاووڵاتییان مه‌فره‌زه‌كانمان زیاد بكه‌ین چ له‌نێو شار، چ له‌ده‌ره‌وه‌ی شار و دانانی كامێرا، هه‌روه‌ها بڵاوكردنه‌وه‌ی هۆشیاریی هاتوچۆ له گازینۆكان و باخچه‌ی ساوایان و هه‌موو قۆناخه‌كانی خوێندن، هه‌روه‌ها پڕِۆژه‌یه‌كم هه‌یه بۆ داهاتوو، جارێ ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی ئاشكرا ناكه‌م".
پێشتر پێشنیازێكی هه‌بوو، كه ئه‌و باجه‌ی له‌بری به‌كارهێنانی رێگاوبان وه‌رده‌گیرێت بكرێته كیلۆمه‌تر، له‌مباریه‌وه گوتی: "وه‌رگرتنی باجی ڕێگا و ژینگه له كاتی نوێكردنه‌وه‌ى ساڵانه یا گۆڕینی خاوه‌ندارێتی، ئه‌وكاته دادپه‌روه‌ریی تێدا ده‌بێ كه‌وا به‌هۆی كیلۆمه‌تره‌وه بقه‌بڵێَنرێ، چونكه ناكرێ ئۆتۆمبێلێك كه‌م لێبخوڕێ و یه‌كێكی تر دووهه‌نده‌ی ئه‌و، هه‌مان باجیش بده‌ن".
سه‌باره‌ت به‌و باج و رسووماته‌ی له‌سه‌ر شۆفێران زیاد كراوه، ده‌ڵێ: "به‌هۆی خراپیی باری ئابووریی هاووڵاتییان ڕسومات و غه‌رامه كاریگه‌ریی گه‌وره‌ی دروست كردووه، بۆ زیادكردنی ڕسومات ئێمه له كاتی خۆی قسه‌مان كردووه و پێمان وابووه پێویست نه‌بووه به زیادكردنی، ئه‌گه‌ر ساڵانه‌ی ئۆتۆمبێڵ به‌ناوى خۆت بێ و نوێی بكه‌یه‌وه چ پێویست ده‌كا ڕسومات زیاد بكرێ! به‌ڕاشكاوییه‌وه ده‌ڵێم، زیادكردنی غه‌رامه كارێكی باشه، له به‌رژه‌وه‌ندیی هاووڵاتییان و شۆفێرانه، چونكه گیانی هاووڵاتییان زۆر گرنگتره له سه‌رمایه".
له وه‌ڵامی ئه‌وه‌ى چه‌نده له‌گه‌ڵ بایكۆتكردن و خۆپیشاندانی پۆلیسی هاتوچۆیه، زاهیر گوتی: "گرنگ نییه من له‌گه‌ڵ بایكۆتی پۆلیسی هاتوچۆ بم یان نا، به‌ڵام ئایا ڕه‌وایه مووچه‌ی پۆلیسی هاتوچۆ و ئه‌و ده‌زگایانه‌ی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ناوخۆن جیاواز بن! بۆچی ئه‌و جیاوازییه هه‌بێت؟“.
باسنيوز
