دەزگای بارزانی هاوكاریی 2507 خێزانەئاوارەی مووسڵی كرد.. هاوكاریكاریی 20 بەشەناوخۆییش كرا

دەزگای بارزانی هاوكاریی 2507 خێزانەئاوارەی مووسڵی كرد.. هاوكاریكاریی 20 بەشەناوخۆییش كرا
دەزگای بارزانی، بە هاوكاری ژمارەیەك رێكخراو، لە كەمپەكانی دیبەگە ژەمەخۆراكی گەرم و پێداویستیی ناوماڵ و پارسێلی خۆراكی پێشكەش بە 2507 خێزان و 560 كەسی ئاوارەی مووسڵ و ناوچەكانی دەوروبەری كرد، لە ئامێدییش هاوكاریكاریی 20 بەشەناوخۆیی كرا.

لە درێژەی دابەشكردنی كۆمەك و هاوكاری و پێداویستییەكان بەسەر پەنابەر و ئاوارەكان لە هەرێمی كوردستان، لە هەڵمەتێكدا دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هەماهەنگی لە كەمپی دیبەگە پەناگە و پێداویستییە سەرەكییەكانی ژیان و پێدانی دووژەمە ژەمەخۆراكی گەرم بەسەر ئاوارەی تازە هەڵهاتووی ژێر دەستی داعشدا دابەش كرد.

لە لایەكی دیكە و لە هەڵمەتێكی تردا دەزگای خێرخوازیی بارزانی و هەردوو رێكخراوی UNHCRو NRCبۆ وەرزی زستان سەتڵ و ئاو و پێداویستیی پاككەرەوە و خواردنی لەقوتوودراو و پێداویستیی ئافرەتان و بەتانی و دۆشەك و سێت مەتبەخ و نەوتی سپی دابەشی سەر 1569 خێزان و 160 كەسدا كرد.

هەروەها دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هاوبەشی لەگەڵ وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق و سبل السلام و HPJبرنج و سریلاك و جلوبەرگ و ئارد و خاولییان بەسەر 938 خێزان و 400 منداڵی كەمپەكانی دیبەگەدا دابەش كرد.

لە لایەكی دیكەوە، لە درێژەی دابەشكردنی كۆمەك و هاوكاری بەسەر ئەو هاووڵاتیانەی پێویستییان بە دەستی هاوكاری هەیە، دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە شارۆچكەی ئامێدی هەڵمەتی خێرخوازیی بەڕێوە دەبات، كە تایبەت بوو بە سەرجەم قوتابیانی 20 بەشەناوخۆییەكانی زانكۆی ئامێدی و پەیمانگای تەكنیكیی ئەو شارە و پارسێلی خۆراكیان بەسەر 450 پارسێلی خۆراك بەسەر 140 قوتابی لە قۆناغی زانكۆ و پەیمانگادا دابەش كرد كە هەر قوتابییەك بڕی 30 كیلۆگرام خۆراكی وشكی پێ درا.

شایانی باسە، ساڵانە لەگەڵ دەستپێكردنی پرۆسەی خوێندن، دەزگای خێرخوازیی بارزانی هەڵدەستێت بە دابینكردنی خۆراك و پێداویستییە سەرەتاییەكان بۆ ئەو بەشەناوخۆییانەی كە پێویستییەكی زۆریان بە هاوكارییە.
KDP-
Top