سەیدسادق.. مامۆستایان بۆ كردنەوەی دەرگای قوتابخانەكان خۆپیشاندانیان کرد

سەیدسادق.. مامۆستایان بۆ كردنەوەی دەرگای قوتابخانەكان خۆپیشاندانیان کرد
ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە قەزای سەیدسادق، لەبەردەم خوێندنگەی چیا بۆ بەردەم بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی سەیدسادق، مامۆستایان و ژمارەیەكی زۆر لە چین و توێژەكانی دیكە، خۆپیشاندانیان ئەنجام دا و داوای بەپەلە چارەسەركردنی كێشەكانیان كرد.



نووری محەمەد، وەك یەكێك لە ڕیكخەرانی گردبوونەوەكە، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ پێنجشەممە 24/11/2016 ئەگەرچی كەشوهەوای ناوچەكەمان زۆر سارد بوو، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ژمارەیەكی زۆر لە مامۆستایانی سنوورەكەمان و چین و توێژەكانی دیكە، خۆپیشاندانێكی بەرفراوانمان ڕێک خست".



ئەو مامۆستایە، ئەوەشی ڕوون كردەوە: "ئەگەرچی هەوڵەكانمان بۆ ئەوەیە كە دەرگای قوتابخانەكان لە سنووری پارێزگاكانی سلێمانی، هەڵەبجە و ئیدارەكانی گەرمیان و ڕاپەڕین بكرێنەوە، لەگەڵ ئەوەشدا داواكارین كە حكوومەتی هەرێم و لایەنە پەیوەندیدارەكانی وەكوو وەزارەتی پەروەردە و یەكێتیی مامۆستایان، بە جدی كار بۆ جێبەجێكردنی داخوازییەكانمان بكەن".

گوتیشی: "بڕیارمان داوە كە تا ئەوكاتەی گوێمان لێ دەگیرێت، هەفتانە درێژە بەم جۆرە خۆپیشاندان و بایكۆتە بدەین".
BAS NEWS -
Top