تیپی فووتساڵی كچانی زێره‌ڤانی هه‌ڵوه‌شایه‌وه
ئیداره‌ی یانه‌ی زێره‌ڤانی به فه‌رمی تیپی فووستاڵی كچانی یانه‌كه‌ی به‌هۆی كێشه‌ی داراییه‌وه هه‌ڵوه‌شانده‌وه.
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست په‌یامنێری كوردستان24 له شاری دهۆك كه‌وتووه، یانه‌ی زێره‌ڤانی نیگه‌ران بووه له‌و بڕیاره‌ی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراقی كه ده‌بێت یارییه‌كانی چوارگۆشه‌ی زێرینی فووتساڵی كچانی عێراق له به‌غدا به‌ڕێوه بچێت، به‌مه‌یش ئیداره‌ی زێره‌ڤانی به فه‌رمی كشانه‌وه‌ی خۆی له پاڵه‌وانییه‌تیی فووتساڵی عێراق و خولی نایابی كچانی عێراقیش كشانده‌وه.
تیپی فووتساڵی كچانی زێره‌ڤانی، هه‌ڵگری 3 نازناوی خولی نایابی فووتساڵی كوردستانه و له‌سه‌ر ئاستی عێراقیش خاوه‌نی زۆر سه‌ركه‌وتن و ئه‌نجامی باشه.
k24 -
