ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی داوایەك لە حكوومەت دەكات
ئازاد حەمەدەمین سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی لە رۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "لەسەر كۆمەڵێك خاڵ رێككەوتین كە ئاراستەی حكوومەتی ھەرێمی كوردستانی بكەین، لێرەوە داوا لە حكوومەت دەكەین كاتێكمان بۆ دیاربكەن كە وەك ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی بتوانین لەگەڵ سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیران كۆببینەوە و تایبەت بێ بە داخوازییەكانی سنووری پارێزگای سلێمانی و بەتایبەتیش مامۆستایان و فەرمانبەران".
گوتیشی: "ئەو بڕگە و بابەتانەی لە كۆبوونەوەكە تاوتوێمان كردوو دەیكەین بە نووسراوێك و ئاراستەی حكوومەتی دەكەین، داواش دەكەین وەڵامی ئیجابی ھەبێت".
k24 -
