"حه‌شدى شه‌عبی 60 گوندى ده‌وروبه‌رى خورماتووی خاپوور كردووه"
نوێنه‌رى سه‌رۆك هۆزه عه‌ره‌به‌كانى خورماتوو ئاشكرای ده‌كات، چه‌كدارانى حه‌شدى شه‌عبی، 60 گوندى عه‌ره‌ب و توركمان نشینی ده‌وروبه‌رى شارۆچكه‌ى خورماتووى خاپوور كردووه.
شێخ سائیر به‌یاتی، نوێنه‌رى سه‌رۆك هۆزه عه‌ره‌به‌كانى خورماتوو، تایبه‌ت بۆ(باس‌نیوز) ڕایگه‌یاند: "چه‌كدارانى حه‌شدى شه‌عبی، له سه‌روبه‌ندى هاتنیان بۆ سنوورى شارۆچكه‌ى خورماتوو، ده‌ستیان كرد به ئه‌نجامدانى هه‌موو خراپه‌كارییه‌ك دژ به هاووڵاتیان و هاوكات ده‌ستیان له ماڵ و خانووى هاووڵاتیان نه‌پاراست و تا ئێستا 60 گوندى عه‌ره‌ب و توركمان نشینی ده‌وروبه‌رى خورماتوویان، دواى بردنى شت و مه‌كى ماڵه‌كان، پاشان خانووه‌كانیان به شۆفه‌ڵ خاپوور كردووه".
نوێنه‌رى سه‌رۆك هۆزه عه‌ره‌به‌كانى خورماتوو، گوتیشی: " حه‌شدى شه‌عبی، سه‌ره‌ڕای ئه‌و كرده‌وانه‌شیان، ناهێڵن دانیشتووانى ئه‌و گوندانه بۆ زێدى خۆیان بگه‌ڕێنه‌وه و ده‌ست به ژیانى ئاسایی خۆیان بكه‌نه‌وه و سه‌رجه‌م دانیشتووانى ئه‌و گوندانه‌ش ئاواره‌ى كه‌ركووك و شار‌و شارۆچكه‌كانى هه‌رێمى كوردستان بوونه".
BAS NEWS-
