ترامپ ژنێك ده‌كاته باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان
رۆژنامه‌ی "واشنتۆن پۆست" له سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه بڵاویكردووه‌ته‌وه، هايلى پێشنیازه‌كه‌ی ترامپی په‌سه‌ندكردووه.
هايلى ته‌مه‌ن 44 ساڵ، كچی دایك و باوكێكی په‌نابه‌ره و یه‌كه‌م ژنه كه له‌لایه‌ن ترامپه‌وه بۆ پۆستێكی دیاری ئه‌مه‌ریكا، كاندید ده‌كرێت.
هایلی ئه‌زموونی ته‌واوی له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌دا نییه و له‌كاتی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مه‌ریكاش، ره‌خنه‌ی توندی له ترامپ گرت و تۆمه‌تی گێچه‌ڵی سێكسی بۆ سه‌ر ژنان دابووه پاڵ كاندیدی كۆمارییه‌كان، ئه‌مه له كاتێكدایه كه هایلی خۆی سه‌ر به هه‌مان پارتی ترامپه.
K24-
