دوو رۆژ هه‌ڵمه‌تى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توندوتیژى دوا ده‌كه‌وێ
كۆسار كه‌ریم ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى كاروبارى باڵاى خانمان له هه‌رێمى كوردستان بۆ (باس‌نیوز) راى گه‌یاند، به‌هۆى پشووى هه‌ینى و شه‌ممه له هه‌رێمى كوردستان، ده‌ستپێكى هه‌ڵمه‌تى 16 رۆژه‌ى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توندوتیژى له دژى ئافره‌تان بۆ ماوه‌ى دوو رۆژ دواده‌كه‌وێت و دهستپێكهكهشى له شارى دهۆكه‌وه دێته هه‌ولێر، ئه‌وه‌ش دواى ئه‌وه‌ى رێكخه‌رانى ده‌ستپێكى هه‌ڵمه‌ته‌كه به‌هۆى ئاستى به‌شداریكردنى نوێنه‌رانى بیانى و كونسوڵخانه‌كان و به‌رپرسانى باڵاى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له ئاستى سه‌رۆك وه‌زیران له رۆژى ده‌ستپێكى هه‌ڵمه‌ته‌كه له 27-11-2016 ئه‌وه‌یان به باش زانى، گووتیشى "ده‌بوو رۆژى 25 ئه‌م مانگه كه رۆژى یه‌كه‌مى ده‌ستپێكردنى ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌یه له هه‌موو جیهان له هه‌رێمى كوردستانیش ده‌ستى پێكردایه، به‌ڵام به‌یانى هه‌ینیه‌وه و رۆژى شه‌ممه‌ش له زۆربه‌ى دامه‌زراوه حكومییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان پشتووه، وابه‌باش زانرا بۆ دوو رۆژ دوابخرێت و دهستێكهكهشى له شارى دهۆكه‌وه بێته هه‌ولێر كه پێشتر وابڕیاربوو له شارى دهۆك بوایه، به‌ڵام بڕیاردراوه له سه‌عات 10 به‌یانى رۆژى یه‌كشه‌ممه‌ى داهاتوو له هۆڵى شه‌هید سه‌عد عه‌بدوڵا له هه‌ولێر بێت".
راشیگه‌یاند، ئه‌وان وه‌كو ئه‌نجومه‌نى كاروبارى باڵاى خانمان له هه‌رێمى كوردستان له ئاستێكى باش‌دا خۆیان بۆ ئه‌و هه‌ڵمه‌ته ئاماده‌كردووه و به‌رنامه‌ى چڕ‌و پریان ده‌بێ بۆ ئه‌و رۆژانه‌ى كه له ئاستى جیهان ئه‌و هه‌ڵمه‌ته به‌ڕێوه ده‌چێت، گوتى: "دروشمى هه‌ڵمه‌ته جیهانییه‌كه به‌ناوى (له ئاشتى ماڵه‌وه بۆ ئاشتى جیهانه) به‌ڵام ئێمه له هه‌رێمى كوردستان دروشمى (به‌ره‌و ئازادى و یه‌كسانیمان) بۆ زیاد كردوه، ئه‌وه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه ژنانى كوردستان داواى ئازادى و یه‌كسانى ده‌كه‌ن".
هێماى بۆ ئه‌وه‌ش كرد، له جیهان و كوردستانیش ژنان زۆرترین قوربانى توندوتیژین، گوتى: "ئه‌وه‌ى جێگه‌ى خۆشحاڵییه، له كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى باڵاى خانمان تایبه‌ت به پرسى ئه‌و هه‌ڵمه‌ته ستراتیژى 10 ساڵه‌ى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى توندوتیژى دژى ئافره‌تان په‌سه‌ند كراوه، به شێوه‌یه‌ك كه كاریگه‌رى باشى ده‌بێ له‌سه‌ر باشكردنى دۆخى ژیانى ئافره‌تان له هه‌رێمى كوردستان".
ڕوونیشیكرده‌وه كه چالاكییه‌كانیان له ماوه‌ى ئه‌و 14رۆژه‌دا چڕ ده‌كه‌نه‌وه و هه‌وڵ ده‌ده‌ن هه‌موو شار‌و شارۆچكه‌كانى كوردستان بگرێته‌وه.
BAS NEWS-
