جێڵه به‌نێوبانگه‌كانی ئه‌لۆڤێرا، رووه‌كی ئه‌لۆڤێرایان تێدا نییه!
به‌پێی به‌دواداچونێكی بلومبێرگ، به‌شێكی به‌رچاو له‌و جێڵه ناسراوانه‌ی له ئه‌مریكا به‌نێوی ئه‌لۆڤێرا ده‌فرۆشرێن، له راستیدا ئه‌و رووه‌كه سوودبه‌خشه له پێكهاته‌یاندا نییه.
شرۆڤه‌یه‌كی تاقیگه‌یی كه ده‌زگای بلومبێرگ ئه‌نجامیداوه، ده‌ریخستووه به‌شێكی به‌رچاو له‌و جێڵانه‌ی بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن رووه‌كی ئه‌لۆڤێرایان تێدایه، له راستیدا ئه‌و رووه‌كه له پێكهاته‌یاندا نییه.
ده‌گوترێ رووه‌كی ئه‌لۆڤێرا رۆڵی ئه‌رێنی هه‌یه له چاره‌سه‌ری سووتان و سوتانه‌وه‌ی پێست، ره‌قبردنه‌وه‌ی پێست و سه‌ده‌فی پێست. ئه‌نستیتۆی ته‌ندروستیی نیشتیمانیی ئه‌مریكایی ده‌ڵێ ئه‌گه‌ر رووه‌كی ئه‌لۆڤێرا بخورێت، ئه‌وه بۆ چاره‌سه‌ری سووانی جومگه، نه‌خۆشییه‌كانی ریخۆڵه و به‌رزیی پله‌ی گه‌رمیی له‌ش به‌سووده.
له ئه‌مریكا ئه‌وانه‌ی پێكهاته پزیشكییه گیاییه‌كان درووستده‌كه‌ن، ناكه‌ونه ژێر سانسۆری ده‌زگای خۆراك و ده‌رمان (FDA) بۆیه ئاسانتر ده‌توانن فێڵ له كڕیارانیان بكه‌ن
RUDAW -
