میسر پشتگیریی خۆی بۆ سوپای سووریا راگەیاند
ئاژانسی هەواڵی فەرەنسا، لە زمان عەبدولفەتاح سیسییەوە رایگەیاند: چۆن لەلیبیا پشتگریی سوپای ئەم وڵاتە دەکەین بۆ ئەوەی رووبەڕووی گروپە تۆدڕۆکان ببێتەوە، بەمجۆرەش لە سووریا و عێراق پشتی سوپای ئەم وڵاتانە دەگرین.
سەرۆککۆماری میسر هەروەها رایگەیاند: قەیرانی سووریا پێویستە بە رێگەچارەی سیاسیدا چارەسەر بکرێت.
ئەم لێدوانەی سەرۆککۆماری میسر لە کاتێکدایە کە پێوەندییەکانی میسر و سعوودیا کە بەتوندی دژایەتیی دەستەڵاتی بەشار ئەسەد دەکات، لەم دواییانەدا گرژیی تێکەوتووە.
PAYAMNER -
