میسر پشتگیریی خۆی بۆ سوپای سووریا راگەیاند

میسر پشتگیریی خۆی بۆ سوپای سووریا راگەیاند
سەرۆک‌کۆماری میسر، عەبدولفەتاح سیسی، لە گفتوگۆ لەگەڵ کەناڵی تەلەفزیۆنی ئەم وڵاتەدا رایگەیاند: ئێمە لەپێوەندیگرتن لەگەڵ وڵاتاندا سەرێتی بە سوپای فەرمیی ئەم وڵاتانە دەدەین.



ئاژانسی هەواڵی فەرەنسا، لە زمان عەبدولفەتاح سیسییەوە رایگەیاند: چۆن لەلیبیا پشتگریی سوپای ئەم وڵاتە دەکەین بۆ ئەوەی رووبەڕووی گروپە تۆدڕۆکان ببێتەوە، بەمجۆرەش لە سووریا و عێراق پشتی سوپای ئەم وڵاتانە دەگرین.

سەرۆک‌کۆماری میسر هەروەها رایگەیاند: قەیرانی سووریا پێویستە بە رێگەچارەی سیاسیدا چارەسەر بکرێت.

ئەم لێدوانەی سەرۆک‌کۆماری میسر لە کاتێکدایە کە پێوەندییەکانی میسر و سعوودیا کە بەتوندی دژایەتیی دەستەڵاتی بەشار ئەسەد دەکات، لەم دواییانەدا گرژیی تێکەوتووە.

PAYAMNER -
Top