مووسڵ له‌هه‌موو شاره‌كانى عێراق دابڕێنرا
به‌رپرسانى عێراق، ڕایان گه‌یاند :" حه‌شدى شه‌عبى توانییان بگه‌نه سه‌ر ڕێگاى نێوان شنگال و ته‌له‌عفه‌ر له خۆرئاواى مووسڵ، كه له ژێر ده‌ستى داعش بوو".
جه‌ختیش ده‌كه‌نه‌وه، حه‌شدى شه‌عبى له‌و ڕێگه‌یه گه‌شتنه هێزه‌كانى پێشمه‌رگه كه پێشتر ناوچه‌كه‌یان ڕزگار كردبوو، به‌وه‌ش به‌ته‌واوه‌تى شارى مووسڵ له‌هه‌موو پارێزگاكانى دیكه‌ى عێراق، دابڕێنرا.
له 17ى تشرینی یه‌كه‌مى ڕابردوو، ئۆپه‌راسیۆنه‌كانى ڕزگاركردنى مووسڵ له‌لایه‌ن هێزه‌كانى پێشمه‌رگه و هێزه عێراقییه‌كان به‌هاوكارى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى ده‌ستی پێكرد و له ئێستاشدا شه‌ڕ گه‌شتووه‌ته ناو گه‌ڕه‌كه‌كانى دیوى چه‌پی شارى مووسڵ.
باسنيوز
